پەرلمانتاریك: گروپی تیرۆریستی قاعیدە بنكە لەخۆرئاوایی عێراق دادەنێت

پەرلمانتاریك: گروپی تیرۆریستی قاعیدە بنكە لەخۆرئاوایی عێراق دادەنێت
پەرلمانتاریكی گۆڕان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند كە گروپی تیرۆریستی قاعیدە ڕوو دەكەنە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق وبنكەی تیرۆریستی لەو شوینانە دادەنێن وپێویستە هێزە ئەمنیەكان رێگا چارەیەك دابنێن.

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگروپی گۆڕان، بایزید حەسەن، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەنێو باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: پێویستە هەموو گەلی عێراق بۆ بنبڕ كردنی تیرۆیستان لەناوچەكانیان كار بكەن، چونكە ئەمرۆ تیرۆر سەرجەم كردەوەكانی دژی هاۆوڵاتیانە، چونكە هێزكانی ئەمریكا لەعێراق دەرچوون وتیرۆر هیچ جیاوازیك لەنێو نەتەوەكان ناكات و پێویستە سەرجەم نەتەوەكان دەست لەناو دەست بۆ بنبڕ كردنی تیرۆریستان كار بكەن.

بایەزید حەسەن، گوتی: گروپی تیرۆریستی قاعیدە خەریکە بنكە لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق دابنێت بۆ ئەوەی بتوانێن بەوردی كارەكانی خۆیان ئەنجام بدەن بەبێ ئەوەی هیچ هیزیكی ئەمنی ئاشكرایان بكات. گروپی تیرۆریستی قاعیدە زۆربەی كردەوەكانی لە خۆرئاوایی عێراق ئەنجام دەدات وتوانیوانە بنكەیەكی تیرۆریستی گەورە لەوناچانە دابنێت.

پارێزگای بەغدا وچەند پارێزگایەكی دیكەی عێراق، رۆژانە كردەوەی تیرۆریستیان تێدا ئەنجام دەدرێت كە رۆژانە زیاتر لە دە ئۆتۆمبێلی مین‌رێژكراو لەلایەن گروپی تیرۆریستی قاعیدەوە دەتەقنرێنەەوە وهێزە ئەمنیەكانیش هیچ رێگا چارەیەكیان بۆ كێشەیە دانەناوە.
Top