پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسای ژێرخان دەخاتە دەنگدانەوە
ئازاد سرێشمەیی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لیستی هاوپەیمانی كوردستانی بە (رووداو)ی راگەیاند: \"لە دانیشتنی ئەمڕۆداپرۆژەیاسای ژێرخان، كە یاسایەكی زۆر گرنگە دەخرێتە دەنگدانەوە\"".
ئاماژەی بەوەشكرد، كە وێڕای ئەوەی خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ چەند پرۆژەیاسایەك دەكرێ، لەگەڵ ئەوەشدا پرۆژەیاسای هەڵبژاردنی عێراق لە كارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆدا نییە\"".
دوێنێ یەكشەممە سەرۆكی فراكسیۆن و لایەنە سیاسییەكانی عێراق لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوە، بۆ گەیشتن بە ئەنجامێكی گونجاو سەبارەت بە پرۆژەیاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
حاكم شێخ لەتیف، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بە (رووداو)ی راگەیاند:\"" بە هۆی نەگەیشتن بە ئەنجامێكی گونجاو لە كۆبوونەوەی دوێنێدا، پرۆژەیاسای هەڵبژاردن لە دانیشتنی ئەمڕۆ ناخرێتە كاری دانیشتنی پەرلەمانەوە و گفتوگۆی لەسەر ناكرێت\"".
رووداو"
