پەرلمانتاریك: پێویستە مۆلیدە ئەهلییەكان لەبەغدا لابدرێن

پەرلمانتاریك: پێویستە مۆلیدە ئەهلییەكان لەبەغدا لابدرێن
پەرلمانتاریكی لیژنەی نەوت و گاز پێی وایە كە كارەبا لەعێراق ڕووی لەباش بوون كردووە و و ئەو كارەبایی بەرهەم دەهێنرێت بەشی وەرزی زستان وهاوین دەكات وپێویستە مولیدە ئەهلییەكان لابدرێن.


ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیژنەی نەوت وگاز، حەسەن وەهب، بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: كارەبا لەعێراق بەگشتی وبەغدا بەتایبەتی ڕووی لەباش بوون كردووە كە نزیكەی دوو هەفتەیە كارەبا لەبەغدا نەبڕاوە و بەشێوەیەكی بەردوام هەیە. ئەویش بۆ شەونخونیی وەزارەتی كارەبا دەگڕێتەوە كە بۆ خزمەت كردنی هاووڵاتیان كار دەكەن وهەروەها چەندین وێستگەی تازە كراوەتەوە وا نزیكەی 200 مێگاوات لەكارەبا لە ئیران وتوركیاوە دەهێنرێت.


حەسەن وەهب، گوتی: ئەو كارەبایەی كە بەرهەم دەهێنرێت، ئێستا بەشی وەرزی زستان وهاوین دەكات و پێویستە هاوڵاتیانیش بەدانەگیرساندنی كارەبای زۆر هاوكاری وەزارەتی كارەبا بكەن بۆ ئەوەی بۆ ئەوەی سەرجەم ناوچەكان رۆژانە 24 كاتژمێر كارەبایان هەبێت وهەروەها پێویستە كە مۆلیدە ئەهلیەكان لەچەند ناوچەیەكی بەغدا لابدرێن.


هاووڵاتیانی بەغدا خۆشحاڵی خۆیان بەپێدانی كارەبا 24 كاتژمێر لەرۆژیكدا دەربڕی وئاواتە خوازبوون كە بارودۆخی ئەمنیش كۆنترۆڵ بكرێت بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بەئاسوودەی بژین .
Top