زیاتر لە 500 هەزار پەنابەری عێراقی بە یاسایی لە بەریتانیا دەژین

 زیاتر لە 500 هەزار پەنابەری عێراقی بە یاسایی لە بەریتانیا دەژین
وەزارەتی كۆچ وكۆچبەرانی عێراق رایگەیاند ژمارەی پەنابەرانی عێراق كە بەشێوەیەكی یاسایی نیشتەجێی وڵاتی بەریتانیان لەنێوان 500-750 هەزار پەنابەرن.

دیندار دۆسكی، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق بە(رووداو)ی راگەیاند:\"وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق هیچ زانیارییەكی دروستی لەسەر ژمارەی پەنابەرانی عێراقی لە بەریتانیاو هیچ وڵاتێكی دیكەی جیهان نییە، چونكە بەشێكی زۆری پەنابەرانی عێراق بەشێوەیەكی نایاسایی روویان لە وڵاتانی دەرەوە كردووە، بۆیە ناچار پشت بەسەرچاوەی دیكە دەبەستین\"".

دۆسكی گوتیشی \""وڵاتانی دەرەوە ئامادەنین ژمارەی پەنابەرانی عێراقیمان بۆ ئاشكرا بكەن، بەڵام بەپێی ئەو زانیارییانەی لە رەوەندی عێراقی لە بەریتانیا بە وەزارەت گەیشتوون، ژمارەی پەنابەرانی عێراق كە بەشێوەیەكی یاسایی نیشتەجێی وڵاتی بەریتانیان بە پەنابەرانی كوردەوە لەنێوان 500-750هەزار پەنابەرە\"".

وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ئاماژەی بەوەش دا وەزارەتەكەی لەهەوڵی بەردەوامە بۆ رێگەگرتن لە ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەرانی عێراق لە وڵاتانی دەرەوە بەتایبەت وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا، بەڵام ئەو وڵاتانە سوورن لەسەر پەیڕەوكردنی ئەو سیاسەتە.

زیاتر گوتی \""وڵاتانی ئەوروپا جەخت لەوە دەكەنەوە كە مافی خۆیانە پەنابەرانی عێراق بە زۆرەملێ بنێرنەوە، چونكە داواكاری ئەو پەنابەرانە بۆ بەدەستهێنانی مافی پەنابەرێتی لەلایەن دادگاكانی ئەو وڵاتانەوە رەتكراوەتەوە\"".






رووداو"
Top