دەوڵەتی یاسا : داواکاریەکانی خۆپیشاندران جێبەجێ ناکرێن
عەباس بەیاتی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دەوڵەتی یاسا، بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: لەڕۆژانی رابردوودا هاووڵاتیانی پارێزگای تەكریت وئەنبار وبەغدا خۆپیشاندانیان ئەنجام دا، بەڵام داواكانیان جێگای قەبووڵ نیە ونەك بەتەنها لایەنی سیاسیەكان قەبووڵی ناكان بەڵكو هاووڵاتیانی عێراقیش قەبووڵی ئەو داوایانە ناكات وهەروەها خۆپیشاندان وەكو پێشوو نەماوە.
بەیاتی، گوتی: لەدوایین خۆپیشانداندا لەئەنبار چەند کەسێک وەكو نوێنەرایەتی خۆپیشاندران دانران بۆ ئەوەی چاویان بە سەرۆك وەزیرانی عێراق نوری مالكی بكەویت و كێشەكانیان چارەسەر بكرێت. ئێستا چەند داوایەكیان جێبەجێ كراوە، بەڵام چەند داوایەكی دیكە جێبەجێ ناكرێن چونكە دەستووری نین وخۆپیشاندان تەنها رۆژانی هەینی بۆ نوێژی هەینی دەڕون وهیچ خۆپیشاندانیك نیە تەنها چەند كەسانیك لەبەر بەرژەوەندی خۆیان ئەنجامی دەدەن وخەڵك دژ بە هان حكومەت دەدەن.
جێگای ئاماژەیە، رۆژانی هەینی خۆپیشاندان لەچەند پارێزگایەكی عێراق ئەنجام دەدرێت كەتێدا داوای ڕەتكردنەوەی چەند پرۆژە یاساییەك دەكرێت لەوانەش پرۆژە یاسایی لێبوردی گشتی وپرۆژەی دادپەروەری ودەركردنی ئافرەتان لەزیندانەکان.
