پەرلەمانتارێکی کوردستانی: پێکەوەژیان لەعێراقدا تەنیا دروشمە
ئەشواق جاف ئەندامى هاوپەیمانى کوردستانی لەئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بە ئاژانسى هەواڵ پەیامنێری راگەیاند\"" \""ئەو پەرلەمانتارانەى لەکۆبوونەوەەى پەرلەمانى عێراقدا دژایەتى ئەوەیان کرد ناکرێ زمانى کوردى و عەرەبى وەک یەک لەهەر سێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق بەکار بهێنرێن جارێکى دیکە ئیسپاتى دەکات پێکەوە ژیانى عێراقى ئەمڕۆ تەنیا دروشمە و راستى نییە\"".
گوتیشی: ئەگەر پێکەوەژیان لەعێراقدا راستە، چ زیانێکى هەیە بۆ هاوڵاتیان کە زمانى عەرەبى و کوردى وەک یەک بێ لەعێراقدا لەدەستووریش هاتووە کەئەم دووزمانە زمانى فەڕمییە، دەرکەوت کە تەنیا بڕگەیەکى یاسایى تەرجوومە دەکەین بۆ یاسا ئەوان چ دەکەن، ئیتر چاوەڕێى چى دەکەین لەداهاتوو کە ئەمە بابەتى زمانێکە واى بۆ دەکەن ئاخۆ بۆیاسا و پرسە گرنگەکان چ بکەن؟
بڕیار بوو ئەمڕۆ بۆجارى دووەم دەنگ لەسەر پرۆژە یاساى زمانە فەڕمییەکان بدرێ.
جارى یەکەم دەنگدانەکە راگیرا بەو پێیەى هەندێ لەنەتەوەپەرستەکان دەنگیان نەدا لەسەر ماددەیەک کەلەدەستووریش هاتووە بۆیە دواخرا بۆ ئەمجارە، ئەمڕۆش بەو هۆیەى لەماددەى 4ى پرۆژەکەدا هاتووە زمانى عەرەبى و کوردى زمانى فەڕمین وەک یەک لەکۆبوونەوەکانى هەرسێ سەرۆکایەتیەکەى عێراق و وەک یەک بەکاردەهێنرێ، زۆر بەزەحمەت ئەو رێژە دەنگە هات تائەم ماددەیە پەسەند کرا."
