مالیكی پەنا دەباتەوە بەر عەشیرەتەكانی عێراق
دوێنێ چوارشەممە نوری مالیكی لەمیانی وتاری هەفتانەی خۆیدا رایگەیاند \""عێراق رووبەڕووی شەڕێكی گەورە بووەتەوە و هەموو پێكهاتەكانی بوونەتە
ئامانج ترسی خۆیشیلە دووبارە چالاكبوونەوەی قاعیدە دەربڕی بە كوشتنی خەڵك و تێكدانی ماڵ و خانووی خەڵك .\""
مالیكی داوای لە عەشیرەتەكانی سنووری پارێزگای موسڵ و ئەنبار و پارێزگاكانی دیكەی عێراق كرد لە بەرامبەر قاعیدە پارێزگاریی لە خۆیان و عێراق بكەن، بۆ ئەم مەبەستەش هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان بكەن.
لەوبارەیەوە فارس ئیبراهیم، ئەندامی ئەنجوومەنی رۆڵەكانی عێراق لە ئەنبار، لە لێداوانێكیدا رایگەیاند \""مالیكی باسی واقیعەكەی كردووە، زۆر بەڕوونیش قسەكەی ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەنجوومەنەكەی ئێمە رۆڵی كاریگەرتر دەگێڕێت لە دەزگا ئەمنییەكان لە رووبەڕووبوونەوی تیرۆر\"".
سەبارەت بە هۆكاری بە ئامانجگرتنی ئەنباریش لەلایەن قاعیدە، ئیبراهیم گوتی \""بڕوامان وایە لە خۆپێشاندانەكانی ئەنبار، كارتە سیاسییەكان تێكەڵبوون و زۆر لایەن ئەو خۆپێشاندانانەیان بۆ مەرامی خۆیان قۆستەوە\"".
رووداو"
