سەركردەیەكی مواتن لەسەر لێدانی پۆلیسێك 3 ساڵ زیندانی دەكرێ
ماڵپەری مەدا پرێس بڵاویكردەوە، دادگای دیوانییە سزای سێ ساڵی زیندانی بەسەر حوسێن جاهل ئەلبەدیری سەپاند، بەهۆی ئەوەی پەلاماری پۆلیسێكی داوە، لە كاتی دەوامی فەرمیدا.
ئەو رووداوە پێنج ساڵ لەمەوبەر روویداوە، كاتێك ئەلبەدیری سەرۆكی لیژنەی ئەمنی ئەنجوومەنی پارێزگای دیوانییە بووە.
دوای پێنج ساڵ، دوێنێ دادگای دیوانییە، ئەلبەدیری بانگكردووە و فەرمانی دەستگیركردنەكەی بەسەردا سەپاندووە و گواستراوەتە بەندیخانە.
لە ساڵی 2009 ئەنجوومەنی پارێزگای دیوانییە، بە بڕیارێك حوسێن جاهل ئەلبەدیری لە پۆستی سەرۆكی لیژنەی ئەمنی ئەنجوومەنی پارێزگای لادا. ناوبراو یەكێكە لە سەركردەكانی كوتلەی مواتن و یەكێك بووە لە كاندیدە بەهێزەكانی كوتلەكەی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای دیوانییە.
لە تۆڕە كۆمەڵاتییەكان گرتەیەكی ڤیدیۆیی ئەلبەدیری بڵاوبووەتەوە، كە لەنێو تەلاری ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە لە كەسێك دەدات لەسەر ئەوەی رەخنەی لە بەرپرسان گرتبوو.
رووداو
