پەرلەمانتارێكی بەغدا: پێویستە ئەو بودجە خەیاڵییەی بۆ هێزە ئەمنییەكان تەرخان كراوە، كەم بكرێتەوە

پەرلەمانتارێكی بەغدا: پێویستە ئەو بودجە خەیاڵییەی بۆ هێزە ئەمنییەكان تەرخان كراوە، كەم بكرێتەوە
پەرلەمانتارێكی بێلایەن پێی وایە ئەو بڕەپارییە لە بودجەی عێراق بۆ هێزە ئەمنییەكان خەرج دەكرێت زۆرە، چونكە هێشتا هێزە ئەمنییەكان نەیانتوانیوە بە باشی كۆنترۆڵی بارودۆخی ئەمنیی عێراق بكەن و پێویستە لێكۆڵینەوە لەو بارەیەوە بكرێت.

عەبدولخزر تاهیری ئەندامی سەربەخۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: سەبارەت بە بەودجەی ساڵی 2014 كە لەلایەن لیژنەی دارایی ئەنجوومەنەوە ڕاگەیاندرا دابەش كراوە بەسەر سەرجەم لایەنەكان وەكو لایەنی ئەمنی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارتی بەرگری عێراق، پێویستە بڕی پارەیەكی كەمیان بدرێتی چونكە هەموو ساڵیك بودجەیەكی خەیاڵی بەو دوو وەزارەتە دەدرێت بۆ كۆنترۆڵكردنی بارودۆخی ئەمنی عێراق و هەروەها بنبڕكردنی تیرۆریستان، بەڵام بێ سوودە و بارودۆخی ئاسایش خراپتر بووە.\"

گوتیشی: پێویستە لێكۆڵینەوەیەك لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلمانەوە بكرێت سەبارەت بە چۆنیتی سەرفكردنی بودجەی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری بۆ ساڵی 2013 پێش ئەوەی بودجەی ساڵی 2014یان بدرێتی، چونكە سەرجەم هاووڵاتیان گلەییان لەو دوو وەزارەتە هەیە و پێویستە بەراورد بەو بڕە پارەیەی دەیاندەنی كاری باش بكەن، بەڵام بەپێچەوانەوە ئەو دوو وەزارەت نەیاتوانیوە بەباشی كارەكانی خۆیان ئەنجام بدەن.

بودجەی ساڵی 2014ی عێراق گەیشتۆتە 174 ترلیۆنی عێراقیە كە زۆربەی زۆری ئەو بودجەی بۆ بواری ئەمنی ووزە دابەش كراوە وهەرچەندە ئەو دوو بوارە ساڵ بەساڵ بەرەوە خراپتر دەڕوات وئەو بودجە خەیاڵیە هیچ لایەنیك نازانێت چون سەرف دەكرێت."
Top