جارێکی دیکە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر تەواوی مادەکانی پڕۆژە یاسای زمانە فەرمیەکان نەدا
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق \"ئەشواق جاف\"" لەناو هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بە ئاژانس و رادیۆی پەیامنێری راگەیاند: \""جارێکی دیکە پڕۆژە یاسای زمانە فەرمیەکان ناڕەزایی چەند لایەنێکی شۆڤێنیی لێکەوتەوە و نەتوانرا سەرجەم بڕگە و ماددەکانی پڕۆژە یاساکە پەسەند بکرێت.\""
ئەشواق جاف گوتی: \""لە مادەی پێنجی پڕۆژەکە دەڵێت زمانی عەرەبی و کوردی زمانی فەرمیی عێراقە لە دام و دەزگاکانی حکومەتی فیدراڵی کە ئەو ماددەیە پەسەند کرا، لە ماددەی دوای ئەویش دەڵێت لە هەرێمی کوردستان زمانی کوردی یەکەمە و زمانی عەرەبی بەدوایدا دێت، بەڵام هەندێک لایەن تەفسیری هەڵەیان بۆ ئەو گوزارشتە کردووە و ناڕەزاییان دەربڕی.\""
راشیگەیاند: \""ئەو لایەنانە تەنانەت داوای دووبارە دەنگدانیان دەکردەوە لەسەر ماددەی پێنجی پڕۆژە یاساکە کە تێیدا دەڵێت زمانی عەرەبی و کوردی زمانی فەرمیی دامەزراوەکانی حکومەتی ناوەندیە."
