تاوەکو كۆتایی ئەم مانگە لایەنەکان بڕیار لەسەر هەڵبژاردن دەدەن
سەباح جاف، لە راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بە (رووداو)ی راگەیاند، لایەنەكان لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاریان دا گفتوگۆكانیان چڕتر بكەنەوە بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەسەر یاسای هەڵبژاردنی 2014، ئەگەرنا دەگەڕێنەوە بۆ یاسای هەڵبژاردنی 2010، بەڵام بە هەمواركردنەوەی ئەو خاڵانەی، كە دادگای ئیتحادی رازی نییە لەسەری.
روونیشكردەوە \"ئەو یاسانەی لە كۆبوونەوەكەدا باسكران، هەریەکە لە یاسای پارتەكان، یاسای ژێرخانی ئابووری و یاسای ئەنجوومەنی ئیتحادیە و ماوەی یەك هەفتە دیاری كرا بۆ تاوتوێكردنی ئەم یاسایانە، ماددەی 23 تایبەت بە کەرکووک باسی لێوەنەکراوە\"".
لە هەڵبژادنی 2010ی عێراقدا، كە مانگی حەوت بەڕێوەچوو، نزیكەی 6281 پاڵیوراو، كە 1813یان ئافرت بوون لە 12 قەوارەو 167 كەسایەتی سیاسی بۆ 325 كورسی نێو پەرلەمان كێبڕكێیان كرد، 310 كورسیش دابەشكران بەسەر 18 پارێزگاكەدا و 8 كورسی بۆ كەمینەكان ( 5 بۆ مەسیحییەكان، كورسیەك بۆ هەر یەك لە سائبە و ئێزدی و شەبەك)و 7 كورسی قەرەبووش درا بەو لیستەی، كە زۆرینەی دەنگی بە دەستهێنابوو.
ئێستا دادگای ئیتحادی رێگری دەكات لە چۆنیەتی دابەشكردنی دەنگەكان و كورسی كۆتا بە پێ یاسای ٢٠١٠. پەرلەمانی عێراق لە 7ی ئەم مانگە بڕیاری دا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا، كە بەپێ دەستوور ٣٠ نیسانی داهاتووە، ئەنجامبدرێ و داوای لە حكومەت كرد بوودجەی بۆ تەرخان بكات.
رووداو"
