UN: شەش ملیۆن عێراقی لە روشێکی خراپی هەژاری ژیان بەسەردەبەن
راپۆرتەکە ئەوەیشی خستۆتەڕوو \""نەتەوە یەکگرتووەکان زیاتر جەخت لە سەر گرنگی رەخساندنی کار بۆ لە ناوبردنی هەژاری لە عێراق دەکاتەوە\""، و داوای لە دەسەڵاتدارانی عێراق کردووە کە هەلی کار لە چوارچێوەی بەرنامەی گەشەپێدان کە هەموو تاکەکانی عێراق دەگرێتەوە برەخسێنێت.
لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان تیکشی خستووەتە سەر ئەوەی لە کاتێکدا عێراق بە دووەم وڵاتی گەورە لە رووی وەبەرهێنانی سەرچاوەکانی پترۆڵ دادەنرێت چون دەبێت لە کۆی 33 ملیۆن کەس لە عێراق شەش ملیۆن کەس لە رەوشێکی خراپی هەژاری ژیان بەسەر بەرن."
