فەریقێكی سوپای عێراق 8 پۆستی باڵای ئەمنی پێدەدرێت
حاكم زاملی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رەخنەی تووند لە پێدانی پۆستی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بە فەریق روكنی یەكەم عەبود قەنبەر دەگرێو ئاماژە بەوە دەكات \"قەنبەر 8 پۆستی باڵای ئەمنی هەیە تاوەكو رێگریی لە كودەتای سەربازی بكات\"".
ئەندامەكەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پۆستەكانی قەنبەری خستەڕوو، كە ئەمانەن: یاریدەدەری سەرۆك ئەركانی سوپا بۆ كاروباری ئۆپەراسیۆنەكان، فەرماندەی هێزی وشكانی، بریكاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ كاروباری پۆلیس، فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی، فەرماندەی پرۆسەكانی بەغدا، فەرماندەی قەڵاچۆكردنی تیرۆر، سكرتێری پێشكەوتووی نووسینگەی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، نوێنەری فەرماندەیی فڕۆكەوانی سوپا.
حاكم زامی رەخنەی تووند لە پێكهێنانی فەرماندەیی هاوبەش دەگرێ و دەڵێ \""تەنیا بۆ ئاڵۆزكردن و رۆتین و كوشتنی كاری ئەمنییە\"". ناوبراو پێیوایە مەبەستی سەرەكی لە دروستكردنی ئەو فەرماندەییە نوێیە، رووبەڕبوونەوەی كودەتای سەربازییە، نەك تیرۆر.
فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان بە نووسراوی ژمارە 1-1-5102 لە 3-9-2013 فەرمانی پێكهێنانی بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی دەركرد بە سەرۆكایەتی فەریق روكنی یەكەم عەبود قەنبەر.
رووداو"
