بەغدا.. تەقینەوەك 14 قوربانی لێدەكەوێتەوە
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لە پشت مزگەوتی نیدا لە گەڕەكی قاهیرەی باكووری بەغدا ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە و لە ئەنجامدا 3 كەس كوژران و 11ی دیكە بریندار بوون.
دوای تەقینەوەكە ئۆتۆمبێلەكانی فریاكەوتنی تەندروستی گەیشتنە شوێنەكە و بریندارەكانیان رەوانەی نەخۆشخانە كرد بەمەبەستی چارەسەركردنیان و 3 تەرمەكەشیان گەیاندووەتە دادپزیشكی.
سەرچاوەكە ئاماژە بەوەش دەكات، بەهۆی بەهێزیی تەقینەوەكە ئەگەری ئەوە هەیە ژمارەی قوربانییان بەرزببێتەوە.
سەرچاوەكەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەروەها راشیگەیاند ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەكەی ئێوارەی دوێنێی ناوچەی مەشتەل لە رۆژهەڵاتی بەغدا بەرزبووەتەوە بۆ 17 كوژراو و 41 بریندار.
رووداو
