مالیكی دەستپێشخەرییەك لەبارەی رەوشی سووریاوە بە ئۆباما دەدات
عەبدولئیلا نائیلی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە كوتلەی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند سەردانەكەی نوری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ واشنتن چەند تەوەرێك لەخۆدەگرێ، لەوانەش كاراكردنی رێككەوتننامەی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات.
نائیلی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا روونیكردەوە ئامانجی سەردانەكەی مالیكی كاراكردنی رێككەوتننامەی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریكا و كاراكردنی هەندێ لە بەندەكانی نێو رێككەوتننامەكەیە كە تاوەكو ئێستا كارانەكراون.
پەرلەمانتارەی دەوڵەتی یاسا سەردانەكەی مالیكی بە گرنگ وەسف دەكات و دەڵێ \"لایەنی ئەمریكی بە گرنگییەوە لێی دەڕوانن و لە ئایندەیەكی نزیكیشدا ئەنجامەكانی دەردەكەون\"".
لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا عەبدولئیلا نائیلی لەبارەی رەوشی سووریاوە، دەڵێ \""بارودۆخی سووریا كاریگەری خراپی كردووەتە سەر عێراق، بۆیە لە میانەی ئەو سەردانەدا مالیكی دەستپێشخەرییەك لەبارەی چارەسەركردنی تەنگژەی سووریا دەخاتەڕوو\"".
پێشتر كۆشكی سپی رایگەیاندوو كە یەكی تشرینی دووەم، نوری مالیكی و باراك ئۆباما-ی سەرۆكی ئەمریكا لە واشتن كۆدەبنەوە.
رووداو"
