عێراقییە بەتەنیا بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەكات
ئینتیسار عەللاوی، گوتەبێژی لیستی عێراقییە، رایگەیاند: \"لیستی عێراقییەی نیشتمانی بڕیاریداوە بەبێ هاوپەیمانی بەستن لەگەڵ هیچ لایەنێك و بەتەنیا بەشداریی هەڵبژاردنی ئەندامانی خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراق بكات\"".
عەللاوی زیاتر گوتی \""لیستی عێراقییە بڕیاری داوە پاش ئاشكراكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتووی عێراق هاوپەیمانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراق ببەستێ\"".
ئاماژەی بەوەش دا \""لیستی عێراقییە لەگەڵ چەند كەسایەتییەكی نێو هاوپەیمانیی نیشتمانی و رەوتی سەدرو هاوپەیمانیی كوردستانی لە گفتوگۆدایە بەمەبەستی گەیشتن بە بۆچوونێكی هاوبەش بۆ دەربازبوون لەو ئاستەنگانەی رووبەڕووی پرۆسەی سیاسی عێراق بوونەتەوو\"".
لای خۆیەوە وائیل وائیلی، ئەندامی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند: \""كۆمیسیۆن دەتوانێ پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی دیاریكراو ئەنجام بدات\"".
ئەمە لەكاتێكدایە رەشنووسی پێشنیازی یاسای هەڵبژاردن بەهۆی ناكۆكییەكانی لایەنە سیاسییەكان لەسەر چەند خاڵێكی نێو یاساكە لە پەرلەمانی عێراق چەقی بەستووە، هاوكات بڕیارە كۆتایی ئەم مانگە پەرلەمان هەوڵی تێپەڕاندنی بدات.
پەرلەمانی عێراق پێشتر 30-4-2014ی وەك دوا وادە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاریكرد.
رووداو"
