لە دیالە چوار داواكراو دەستگیرکران

لە دیالە چوار داواكراو دەستگیرکران
ئەمرۆ لە هەڵمەتێكی هێزە ئەمنییەكان لە چەند ناوچەیەكی پارێزگای دیالە، چوار داواكراو دەستگیر كران كە پێشتر لەبەر تاوانی جۆراو جۆر لە لایەن دادگاوە داواكرابوون.

گوتەبێژی پۆلیسی دیالە، موقەدەم غالب عەتییە، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: هەڵمەتەكە كە شارۆچكەی میقدادیە و بەلەدروزی گرتبووەوە تێدا چوار داواكراویان دەستگیر كرد كە ماوەیەكی زۆرە لە لایەن دادگاوە داواكراون.

موقەدەم غالب، گوتی: داواكراوەكان لە تاوانی جۆراو جۆرەوە گلاون و ئێستا لێكۆڵینەوەكان لە گەڵیاندا بەردەوامە.
Top