مانگرتووانی كەمپی ئەشرەف: تا رفێندراوانمان ئازاد نەكرێن لە مانگرتنمان بەردەوام دەبین

مانگرتووانی كەمپی ئەشرەف: تا رفێندراوانمان ئازاد نەكرێن لە مانگرتنمان بەردەوام دەبین
9ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- لەپێناو ئازادكردنی حەوت رفێندراوەكەی كامپی ئەشڕەف و پاراستنی گیانی دانیشتووانی لیبرتی، ئەمڕۆ 37 رۆژە دانیشتووانی كامپی لیبرتی و هاوكات سەدان پەنابەری ئێرانی لە وڵاتانی ئەوروپایی مانیان گرتووە لە خواردن. ئەوان داوا دەكەن حكومەتی عێراق رفێندراوەكان ئازاد بكات.
لیبرتی كە بە شوێنێكی كاتی ناوزەد كراوە بۆ گواستنەوەی دانیشتووانی ئەشڕەف بۆ وڵاتانی سێیەم، هەروەك شوێنی پێشوویان (ئەشڕەف) شوێنێكی ئابڵۆقەدراوە و دانیشتووان لە رەوشێكی زۆر سەختدا دەژین و دوو جاریش هێرشیان كراوەتە سەر و مووشەكباران كراون و دەیان كەسیان لێ كوژراوە و بریندار بوونە.
بەپێی بەیاننامەیەكی ئەو حیزبە كە دانەیەكی بۆ ئاژانسی هەاڵی پەیامنێر نێردراوە، ئێستا باری تەندرووستیی مانگرتووان بەرەو ئاڵۆزی دەچێت و ئەگەری گیانلەدەستدان رووی لە مانگرتووان كردووە.
(د.جەلیل) كە خۆی دانیشتووی لیبرتییە دەڵێت: \"لاوازی و تێكچوونی باری بیستن و بینین و هەرسكردن و سەرئێشە و دابەزینی پەستانی خوێن بە زۆری لە ناو مانگرتوواندا بە دی دەكرێت و بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەگەرەكان بە رادەی پێویست دەواودەرمان و ئیمكانیاتیان نییە.
(ساڵح كوهی) گەنجێكی دانیشتووی لیبرتییە و یەكێك لە مانگرتووان دەڵێت: \""ئێمە بەردەوام دەبین لە مانگرتنەكەمان بۆ ئازادكردنی حەوت رفێندراوەكەمان كە شەشیان لە خوشكانمانن و داوا لە ئەمریكایش دەكەین بە ئەرك و بەڵێنەكانی خۆی هەستێت بۆ ئازادكردنی حەوت رفێندراوەكە و هەروەهاپاراستنی دانیشتووانی لیبرتی. چون ئەوان رێككەوتننامەیان مۆر كردبوو كە گیانی دانیشتووانی ئەشڕەف پارێزراو بێت.\"""
Top