رەنگە رەوانەکردنی بودجە بۆ پەرلەمانی عێراق بکەوێتە دوای جەژنی قوربان
نەجیبە نەجیب ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە kdp.info راگەیاند: تاوەکو ئێستا ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژە یاسای بودجەی پەسەند نەکردوە و چاوەڕوان دەکرێت لەچەند رۆژی داھاتوو پەسەندی بکات، بەڵام بەھۆی کەمی کات رەنگە رەوانەکردنی بۆ پەرلەمان بکەوێتە دوای جەژن.
نەجیبە نەجیب گوتیشی: بودجەی ئەمساڵی عێراق 174ترلیۆن دینارە لەسەر ھەر بەرمیلێک نەوت بە90دۆلار خەمڵێندراوە، بەشی ھەرێمی کوردستانی لەو بودجەیە زیاتر لە18ترلیۆن دینارە.
لای خۆشیەوە بڕیاردەری لیژنەی ئابوری لە پەرلەمانی عێراق مەحما خەلیل بەkdp.info راگەیاند: بەپێی ئەو زانیاریانەی بەدەست ئێمە گەیشتووە ھیچ داواکاریهکی کورد لە ناو بودجە جێبەجێنەکراوە وبەھەمان شێوەی ساڵانی رابردوو حوسێن شەھرستانی دژایەتی کوردی کردوە، بۆیە ئەگەر بەم شێوەیە بێت ئێمە وەکو ساڵی رابردوو دەنگ بەو پڕۆژە یاسایە نادەین .
