6 پارێزگای سوننه مه‌زهه‌ب رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو مانده‌گرن
له به‌یاننامه‌یه‌كدا حه‌مدون روونیكرده‌وه كه هه‌ر شه‌ش پارێزگا ئه‌وانه‌ی كه خۆپیشاندان تیایاندا ئه‌نجامدران رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو وه‌ك ناره‌زاییه‌ك بۆ به‌ئامانجكردنی پیرۆزه ئاینییه‌كانی سوننه مه‌زهه‌ب مانده‌گرن.
حه‌مدون داوای له حكومه‌تی ئیتیحادی كرد كه سزای ئه‌و كه‌سانه بدات كه ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر پیرۆزییه ئاینییه‌كان و هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كرد كه وه‌ڵامی گونجاوی ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌نه‌وه ئه‌گه‌ر هێلی سوور ببه‌زێنن .
شایانی باسه له بیست و پێنجی مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی دووهه‌زارو دوازده پارێزگاكانی ئه‌نبارو نه‌ینه‌واو سه‌لاحه‌دین و كه‌ركووك و دیاله خۆپیشاندان تیایاندا ئه‌نجامدرا كه پیاوانی ئاینی و سه‌رۆك هۆزو به‌رپرسانی ناوه‌خۆی ئه‌م پارێزگایانه تیایدا به‌شداریان كرد و داوای ئازادكردنی به‌ندكراوانی ئافره‌ت و بێتاوانه‌كانیان كرد ، جگه له چه‌ند داوایه‌كی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به كه‌م و كوڕییه‌كانی حكومه‌ت له‌م ناوچانه‌دا .
