پەرلەمانتارێك: تەوافوق باشترین رێگەیە بۆ دەوڵەتی دامەزاروەیی لەعێراقدا

پەرلەمانتارێك: تەوافوق باشترین رێگەیە بۆ دەوڵەتی دامەزاروەیی لەعێراقدا
8ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- ئەندامێكی هاوپەیمانی كوردستانی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: مەبدەئی تەوافوق لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە نێوان هێزە سیاسییەكانی عێراقدا باشترین و پێویسترین رێگەیە بۆ دروست بوونی دەوڵەتی دامەزراوەیی لەوڵاتدا.

ئەندامی هاوپەیمانی كوردستانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەشواق جاف بە (KDP.info) رایگەیاند : مەبدەئی تەوافوق لە عێراقدا گرنگ و پێویستە بۆ ئەوەی دەوڵەتی دامەزراوەیی دروست ببێت، داواكارم لە هەموو لایەنە سیاسییەكان ئەو مەبدەئە وه‌کو پێویستی تەماشا بكەن و هیچ هێزێك بەكەم تەماشای هێزێكی دیكە نەكات.

هه‌روه‌ها له‌مه‌ڕ کۆبوونه‌وه‌ت په‌رله‌مانی عێراق گوتی: لە كۆبوونەوەی دوێنێ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، گەیشتە ئەم چەند بڕیارە كە گرنگترینیان ئەوەیە كە 30ی تشرینی یەكەمی 2013 كۆتا رۆژ دەبێت بۆ رێككەوتنی لایەنەكانی عێراق و پێویسته‌ تا ئه‌و کاته‌ بگەنە رێكکەوتنێك لە بارەی پرۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە. ئەگەرنا ئەوا پێویستە یاسای پێشوو ژمارە 16 ی تایبەت بەهەڵبژاردنەكان هەموار بكرێتەوە.

که‌ بەكۆی دەنگ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گەیشتە ئەو بڕیارەی كەپێویستە تا30ی نیسانی 2014 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت. كە ئەو ماوەیە بەپێی دەستووری هەمیشەیی عێراقە و هەر چوارساڵ جارێك ئەو هەڵبژاردنە ئەنجام دەدرێت واتە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ناكرێت دوا بكەوێت، بۆ ئەو كاتە پێویستە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی دەست بەكار بکات و تۆمارەكان دیاربکات.

باسی لەوەش كرد: رۆژی دووشەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی بریاری دا ده‌بێت حكوومەتی عێراقی بودجە بۆ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تەرخان بكات و پێیان بدات، تاوەكو كاروبارەكانیان ئەنجام بدەن.
Top