عێراق و ئوردن بەشداری شۆرشی ئۆکتۆبەر دەکەن لە قاهیرە
وا بڕیارە لە سەردانەكەیدا، دلێمی چاوی بە کۆمەلێک بەرپرسی ئەو ولاتە بکەوێت بۆ گفتوگۆکردنی لە سەر دواین پێشهاتەکانی ناوچەکەو سووریا، زیادکردنی هاوکارییەکانی نێوان عێراق و میسریش لە هەموو بوارەکان بەتایبەتی بواری سەربازی، بەشێكی دیكەی گفتووگۆكان دەبن.
هاوكات بۆ هەمان مەبەست د. عەبدوڵڵا ئەلنسور، سەرۆک وەزیرانی ئوردنیش سەردانی میسر دەکات.
جەنگی ئۆکتۆبەر، چوارەم جەنگی عەرەبی ئیسرائیلیە کە هەر لە یەک لە سووریا و میسر بە هاوکاری ولاتە عەرەبییەکان 6ی ئۆكتۆبەری سالی ١٩٧٣ بە شێوەیەکی کتوپر هێرشیان کردە سەر هێزەکانی ئیسرائیل کە لە سینا و بەرزاییەکانی جۆلان گیرسابوونەوە.
رووداو
