مەحمود عوسمان:دەمانەوێت ھەڵبژاردنی عێراق یەک بازنە بێت

مەحمود عوسمان:دەمانەوێت ھەڵبژاردنی عێراق یەک بازنە بێت
2ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- پەرلەمانتارێکی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی ڕایدەگەیەنێت،ئێمە دەمانەوێت لەپڕۆژە یاسای ھەڵبژاردنەکاندا ئەوە جێگیر بکرێت کەوا ھەڵبژاردنەکانی عێراق یەک بازنە بێت،بەپێچەوانەوە ئەگەر وانەبێت دەنگ بەو پڕۆژە یاسایە نادەین.

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلیستی ھاوپەیمانی کوردستانی دکتۆر\"مەحمود عوسمان\""لەلێدوانێکی تایبەت بۆئاژانس و ڕادیۆی پەیامنێر گووتی:\""دەمانەوێت پڕۆژەیاسای ھەڵبژاردنەکان کاتێک دەنگی لەسەر بدرێت ئەوەی تێیدا یەکلای کرابێتەوە کەوا ھەڵبژاردنەکان بەیەک بازنە بەڕێوە بچن و بەچەند بازنەیەکەوە بەڕێوە نەچن\"".
گووتیشی:\""بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەکان لەسەر بنەمای یەک بازنە ئەرێنییە چونکە ھەموو لیستەکان دەتوانن لەھەر شوێنێکی عێراق بن دەنگ بۆخۆیان کۆبکەنەوەو خەڵکی دەنگیان پێ بدات\"".
باسی لەوەش کرد:\""ئێمە ئەگەر لەپڕۆژە یاساکەدا ھەڵبژاردنەکان لەسەر بنەمای یەک بازنە جێگیر نەکرێت ئەوا دەنگ بەو پڕۆژەیە نادەین،ئەمڕۆش لەنێو ھاوپەیمانی کوردستانی گفتوگۆیەک دەکرێت و ڕەنگە دوا بڕیاریش لەو بابەتەوە بدەین\""."
Top