ئەمرۆ، پەرلەمان دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای حیزبە سیاسییەكان دەدات

ئەمرۆ، پەرلەمان دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای حیزبە سیاسییەكان دەدات
2ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- پەرلەمانی عێراقی ئەمرۆ كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە خوێندنەوەی چەند پرۆژەیاسایەك ئەنجام دەدات و وەهایش بڕیارە پرۆژەیاسای حیزبە سیاسییەكان بخرێتە دەنگدانەوە.
لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر كەوتووە، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوی كردووەتەوە كە، ئەمرۆ چوار شەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و هەردوو پرۆژەیاسای حیزبە سیاسییەكان و پرۆژەیاسای ڕێككەوتنی ئابووری نێوان عێراق و باشووری ئەفریقیا، دەخرێنە دەنگدانەوە.
هاوكات ئاماژە دراوە كە لە كۆبوونەوەی ئەمرۆی پەرلەماندا خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای دەستەی باڵای نێشتمانی بۆ زانیاری، هەروەها خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای بەسڕە پایتەختی ئابووریی عێراقە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای دەزگای زیندانە سیاسییەكان دەكات.
Top