حکومەتی عێراق چەند بڕیارێک لە بەرژەوەندی خوێندکاران دەدات
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق رایگەیاندووە، کە وەزارەتەكە بەڕەچاوکردنی لایەنی مرۆڤایەتی و باری گشتی خوێندكاری زانكۆكان، بڕیاریداوە بڕی 10 نمرە بداتە خوێندكارە كەوتووەكان ساڵێکیش بخرێتە سەر تەقیب قەید (ماوەی مانەوە لە کۆلێژێکی چوار ساڵی، 8 ساڵە، بە پێی ئەم بڕیارە، لەمەودوا دەکرێتە 9 ساڵ، ئەمە بۆ هەموو کۆلێژ و پەیمانگاکانی دیکەش راستە).
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی عێراق هەروەها بڕیاری داوە، ئەم نمرەیە نەدرێتە ئەو خوێندكارانەی، لە تاقیکردنەوەکان ئامادەنەبوون، قۆپیانکردووە یان سزا دراون.
هاوکات وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دا وێڕای 5 نمرەی کەوتووەکان، 5 نمرەی دیکەشیان بداتە خوێندكارە كەوتووەكانی ساڵی 2012 – 2013 بۆ قۆناخە كۆتایی نەهاتووەكان.
رووداو
