بەهۆی رێك نەكەوتنی لیستە سیاسیەكان، دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای هەڵبژاردنی عێراق دواخرا

بەهۆی رێك نەكەوتنی لیستە سیاسیەكان، دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای هەڵبژاردنی عێراق دواخرا
١ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- دوای ئەوەی بڕیار وابوو دوێنی لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا دەنگ لەسەر پرۆژە یاسایی هەڵبژاردن بدرێت، بەهۆی كەمی كاتەوە بۆ كۆبوونەوەیەكی دیكە دواخرا و پەرلمانتاریكی فراكسیۆنی كوردستانی پێی وایە بەهۆی رێك نەكەوتنی لیستە سیاسیەكان ئەم دەنگدانە دواخراوە.


ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی كوردستانی، نەجیبە نەجیب، بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: بڕیار وابوو دوێنی دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای هەڵبژاردن بدرێت. هەرچەندە سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دابوو لە كۆبونەوەی دوو شەممەدا دەنگ لەسەر ئەو پرۆژە بدرێت، بەڵام بەهۆی رێكنەكەوتنی چەند لیستی سیاسیی نێو پەرلمان لەسەر چەند خاڵیك، دەنگدانەکە بۆ رۆژی پێنچ شەممە دواخرا.

نەجیبە نەجیب، گوتی: سەرۆكایەتیی پەرلمان لەكۆبونەوەكەدا بڕیاری دا رۆژی پێنچ شەممە دوا كۆبونەوە بۆ دەنگدان لەسەر ئەم پرۆژە یاسایە بێت و ئەو خاڵانەی كە لەسەریان رێكنەكەوتوون ئەوەیە كە داوا دەكەن كە عێراق یەك فەرمانگای دەنگدانی هەبێت وهەروەها هەڵبژاردن بە لیستی داخراو یان بەلیستی كراوە بێت.

شایانی باسە، وادەی هەڵبژاردنی عێراق نزیك بووەتەوە و بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لەكات وساتی خۆیدا بەبێ هیچ كێشەیەك بەرێوەبچێت، لەسەر پەرلمانی عێراق پێویستە دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای هەڵبژاردن بدات.
Top