یەزیدیكان داوای پێنچ كورسی لە هەڵبژاردنی پەرلمانی عێراقدا دەكەن

یەزیدیكان داوای پێنچ كورسی لە هەڵبژاردنی پەرلمانی عێراقدا دەكەن
٣٠ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- پەرلمانتارانی یەزیدی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا دەكەن پێنچ كورسی كۆتایان پێی بدرێت.


ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هاوپەیمانی كوردستانی لەگروپی یەزیدی، قاسم حوسین، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئێمە وەك یەزیدی لەهاوپەیمانی كوردستانی داوا دەكەین كە رێژەی كورسیەكانی یەزیدیەكان بە پێنچ كورسی كۆتا زیاد بكرێت و پێویستە لەسەر سەرجەم پەرلمانتاران ڕەزامەندی بەفەرموون، چونكە مافیكی دەستووریە ویەزیدی وەكو هەر نەتەوەیەكی دیكە مافی خۆیەتی بەرێژەیەكی زۆر وگەورە بێتە نێو هەڵبژاردنەوە.

قاسم حوسین، گوتی: رێژەی یەزیدیكان لەعێراقدا تا ئێستا زیاتر لە 600 هەزار كەسە و پەیوەندیەكانی میژوویی وكۆمەڵایەتی لەگەڵ سەرجەم نەتەوە وپێكهاتەكانی عێراق پتەوتر بێت، بەپێی دەستور مافی خۆمانە كە لەپەرلمانی عێراق پێنچ كورسیمان هەبێ
Top