چوار ماڵ لە شاری بەغدا تەقێدرایەوە و 15 قوربانی لێكەوتەوە

چوار ماڵ لە شاری بەغدا تەقێدرایەوە و 15 قوربانی لێكەوتەوە
28ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- ئەمرۆ شەممە لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە، چوار ماڵ لە شاری بەغدا تەقێدرایەوە و، بەو هۆیەشەوە (15) قوربانی لێكەوتەوە. سەرچاوەیەكی ئەمنی لە شاری بەغدا رایگەیاند: چەند چەكدارێكی نەناسراو چوار ماڵیان لەناوچەی (تارمیە)ی شاری بەغدا تەقاندەوە، بەو هۆیەشەوە، چەندین كەس بوونە قوربانی. ئەو سەرچاوە ئەمنییە ئەوەشی بە سۆمەرییە نیوز ئەوەشی خستۆتەروو: لە یەكێك لەو ماڵانەی کە تەقینراونەتەوە سێ كارمەندی دەزگای ئەمانەی بەغدای تێدابووە، هەروەها لە ماڵێكی دیكەشیان چوار پۆلیسی تێدابووە، هەروەها لەماڵەكانی دیكەش چەندین كەسی تێدابووە کە بەشیوەیەکی گشتی لە كۆی ئەو تەقینەوەیەدا دوو كەس كوژراوە و (13)ی دیكەش بریندار بوون. بەرپرسانی ئەمنی عێراق دووپات لەوە دەکەنەوە کە بەدەر لەوەی تەقینەوەی نێو مزگەوت و حوسیننەکاندا لە کاتی بەرێووەچوونی نوێژی هەینی لە بەغدا و چەند شارێکی عێراق بووتە حاڵەتیکی بەردەوام هەفتانە دەیان قوربانی لە ریزەکانی نویژخوێنانی لیدەکەوێتەوە. ئیستا تیرۆریستان لە بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق خەریکی تەقاندەنەوەی خانووی بەرپرس و ئەندامانی سەر بە هیزە ئەمنییەکانی عێراقن کە ئەمەش بۆتە حالەتێکی نەخوازراو.
Top