لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێسته‌ 660 كەس له‌ عێراق كوژراون

لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێسته‌ 660 كەس له‌ عێراق كوژراون
26ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- لەماوەی یەك مانگی رابردوو دا لە سەرجەم شار و شاروچەكەكانی عێراق شەش سەدو شەست كەس كوژراون.بەپێی ئامارێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق و پشتڕاستكردنەوەی ئامارەكە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عێراقەوە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێسته‌ 660كەس لە ناوچە جیاجیاكانی عێراق كوژراون و بوونەتە قوربانی كردەوەی توندوتیژی و تیرۆرستییەكان. لەو ئامارەدا که‌ وێنه‌یه‌کی ده‌ست KDP.infoکه‌وتووه‌: لە ماوەی رابردوو رێژەی كوشتن و تیرۆركردن و رفاندنی هاوڵاتیان بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و حكوومەتیش پلانی نوێ بۆ بەرنگاربوونەوەی ئەو كردەوانە دادەنێت. لە گەڵ بڵاوبوونەوەی ئەو ئامارە و سەركۆنەكردنی لە لایەن بەرپرسانی حكومییەوە، لەدوێنی شەو تا ئەمڕۆ ئێوارە چەندین كردەوەی تیرۆرستی تر شارەكانی عێراقی گرتەوە و بەهۆیەوە دەیان كەس بوونەتە قوربانی ئەو كردەوانە.لە بەشێكی تری ئامارەكەدا ئاماژە بەوە كراوە تیرۆرستان لە ئەنجامدانی كردەوەكانیاندا پلانی جیاواز بەكاردێنن، لەشاری بەغدا و كەركووك لە رێگای تەقینەوە و له‌ موسڵ و ناسریەش لە رێگای هێزی چەكدار و لە چەند شارێكی تریش لە رێگەی رفاندن و تۆقاندن كردەوەكانیان ئەنجام دەدەن.
Top