پەرلەمانی عێراق تاوتوێی خراپبوونی دۆخی ئەمنی دەکات

پەرلەمانی عێراق تاوتوێی خراپبوونی دۆخی ئەمنی دەکات
25ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- شوان محەمەد تەھا پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسۆنی ھاوپەیمانی کوردستانی رایگەیاند: پەرلەمانی عێراق بۆ جارێکی تر رۆژی شەممەی داھاتوو تاوتوێی خراپبوونی دۆخی ئەمنی لە عێراق دەکات.
راشیگەیاند، سبەی پێنجشەممە بە ئامادەبوونی سەرجەم سەرۆکی فراکسۆنەکانی پەرلەمان کۆبوونەوەیەکی لیژنەی بەرگری و ئاسایش لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەفسەرو دەرەجەدارانی ئەمنی لە وڵات بەڕێوەدەچێ و پاشان راپۆرتێک ئامادە دەکەین.

وتیشی، رۆژی شەممەی داھاتووش راپۆرتەکە کە ژمارەیەک پێشنیازی لیژنەکە لە خۆ دەگرێ بۆ حکوومەتی عێراق پێشکەش بە پەرلەمان دەکرێ و لە دانیشتنێکی ئاساییدا تاوتوێ دەکرێ.
Top