کوردستانی دەنگدان بەیاسای هەڵبژاردنی عێراق مەرجدار دەکات
موئەیەد تەیب وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لەپەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: \"گفتوگۆکردن لەبارهی یاسای ھەڵبژاردن لەنێوان کوتلەکان بەردەوامە و تاوەکو ئێستا نەگەیشتۆنەتە ھیچ رێکەوتنێک بۆیە ئەگەر رۆژ پێنج شەممە بخرێتە بەرنامەی کارەوە ئەستەمە دەنگی لەسەر بدرێت\"".
تەیب گوتیشی: \""ئێمە وەکو لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی داوامانکردووە ھەڵبژاردن یەک بازنەیی بێت و ژمارەی کورسی کۆتاش زیادبکرێت، ئێزدییەکان ببێتە پێنج کورسی و فەیلی سێ کورسی و ئەرمەنەکانیش یەک کورسی، بەڵام تاوەکو ئێستا لەسەری رێکەنەکەوتوون\"".
رونیشیکردهوە، ئەگەر داواکاری ئێمە لەبارەی کۆتا جێبەجێبکرێت وھەڵبژاردن فرە بازنەیش بێت ئێمە دەنگ بەیاسای ھەڵبژاردن دەدەین، بە پێچەوانەوە دەنگی پێنادەین.
ئەمەش لەکاتێکدایە بریاردەری پەرلەمانی عێراق رایگەیاندوە، بڕیارە رۆژی پێنج شەممە داهاتوو یاسای ھەڵبژاردن بخرێتە بەرنامەی کارەوە و دەنگی لەسەر بدرێت."
