لێکۆڵینەوە لەگەڵ فەرماندەی هێزە ئەمنیەکانى عێراق دەکرێت
شوان مەحمەد تاهە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیژنەی ئاسایش وبەرگری بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: \"بەهۆی زیاد بوونی کردەوە تیرۆریستیەکان لەعێراق ئێمە وەکو لیژنەی ئاسایش وبەرگری چەندین جار داوامان کرد کە فەرماندەی هێزە ئەمنیەکان بینە کۆبونەوەی پەرلمان بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵیاندا وهەروەها بۆ لیکۆڵینەوە لەسەرجەم کردەوە تیرۆریستیەکان بۆیە پێنچ شەممە داهاتوو کۆبونەوە لەگەڵیاندا ئەنجام دەدین وسەبارەت بەبارودۆخی ئاسایشی وڵات\"".
گوتیشی: \""هەوڵدەدەین بەرپرسیارێتی ئەم کەیسە بخرێتە دەستی پەرلمان، و بەوردی لێکوڵینەوە لەگەڵیاندا ئەنجام دەدەین\"".
ماوەیەکی کردەوەی تیرۆریستی لەعێراق بەگشتی ولەبەغدا بەتایبەتی ڕوو لەزیاد بوونە
و هێزە ئەمنیەکانی عێراق تا ئێستا نەیانتوانیوە بارودۆخەکە کۆنترۆڵ بکەن."
