24ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- له دیدارێكی نێوان ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌رۆكی ئیئتیلافی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی ته‌ئكید له سه‌ر پاراستن و رێزگرتن له واده ده‌ستوورییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی داهاتوو كرایه‌وه و رایانگه‌یاند كه پێویسته ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی كه دێنه به‌رده‌م یاساكانی هه‌ڵپه‌سێردراو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نه‌مێنێت و چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه . هه‌ر له‌و دیداره‌دا تیشك خرایه سه‌ر چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی گرنگی سه‌ر گۆره‌پانی سیاسی عێراق و ناوچه‌كه و له‌و نێوه‌نده‌دا ئه‌نجامه‌كانی سه‌ردانه‌كانی نه‌جه‌یفی بۆ هه‌ر یه‌ك له توركیا و ئێران خرانه روو كه عێراق هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندی به‌هێزی له گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان هه‌بێت