24ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- سه‌عدون دلێمی وه‌زیری به‌رگری عێراق به وه‌كاله‌ت و شاندێكی ئه‌منی كه یاوه‌ری بوون له میانه‌ی سه‌ردانێكردنیان بۆ ئێران چاوی به گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌منی ئه‌م وڵاته ده‌كه‌وێت . دوێنێ دلێمی و شاندێكی یاوه‌ری كه پێك هاتبوون له سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا و سه‌ركرده‌كانی هێزه‌كانی ده‌ریایی و ئاسمانی و ووشكانی له سه‌ر داوه‌تی فه‌رمی عه‌مید حوسێن ده‌هقان وه‌زیری به‌رگری ئێران گه‌یشته ئه‌و وڵاته . بڕیاریش وایه دلێمی چه‌ندین دیدار‌و كۆبوونه‌وه له باره‌گای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێران له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئێرانی ئه‌نجام بدات . بریاریشه دلێمی چاوی به عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی و ئیسحاق جهانگیری جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئێران و چه‌ندین به‌رپرسی باڵای كۆماری ئێرانی ئیسلامی بكه‌وێت . ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه سه‌رۆكی ئێران و گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ئێستا به سه‌ردانێك له ئه‌مه‌ریكان.