22ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- سەرچاوەیەك لە پۆلیسی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند كە فەرماندەی پۆلیسی شاری موسڵ لە هەوڵێكدا بۆ تەقاندنەوەی كاروانەكەی رزگاری بوو، بەڵام تەقینەوەكە بووە هۆی كوژرانی یەكێك لە پاسەوانانی و بریندار بوونی یەكێكی تر . سەرچاوەكە روونیكردەوە كە بۆمبێكی چێنراو لە سەر رێگەی چوارریانی ناحیەی حەمام عەلیل سەر لە بەیانی ئەمرۆ بە كاروانی عەمیدی روكن خالد حەمدانی فەرماندەی پۆلیسی شاری موسڵ تەقییەوە بەهۆیەوە یەكێك لە پاسەوانانی كوژراو یەكێكی دیكە بریندار بوو و خۆشی لەو هەوڵە رزگاری بوو .