حەوت ساڵە لیژنەی تەندروستی و ژینگەی ئەنجوومەنی نوێنەران چاوەڕوانی پرۆژە یاسای تەندروستی گشتین
لەم باریەوە فالح زەیادی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلیژنەی تەندروستی وژینگە بەئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: دەبینین رۆژ بەدوای رۆژ خۆراکی ئێکسپایەر لە فرۆشگاکاندا دەفروشرێن وھیچ لایەنیک سزای ئەو کەسانە نادات , ئێمە وەکو لیژنەی تەندروستی وژینگە داوا لە وەزارەتی تەندروستی عێراقی دەکەین کە کار بکەن بۆ ئەوەی بەزووترین کات پرۆژە یاسایی تەندروستی گشتی ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکەن بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت چونکە بەھیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت ھاوڵاتیانی عێراق خۆراکی ئیکسپایەر بخۆن.
وتیشی: نزیکەی ٧ ساڵە چاوەڕوانی وەزارەتی تەندروستی عێراقین بۆ ئەوەی پرۆژە یاسای تەندروستی ڕەوانەی پەرلەمان بکات بەڵام تا ئێستا ڕەوانە نەکراوە گەرچی کێشەیەکی گەورەیە وساڵانە بەدەیان ھاوڵاتی بەھۆی مادەی ئیکسپایەرەوە گیان لەدەست دەدن.
