15ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- راوێژكاری راگه‌یاندنی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌نگۆی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه، كه باس له‌وه‌ده‌كه‌ن رژێمی سوریا به‌شێك له جبه‌خانه كیمیاوییه‌كه‌ی گواستوه‌ته‌وه بۆ عێراق، دوای ئه‌وه‌ی بڕیاردرا له‌چوارچیوه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كدا كه روسیا به‌مه‌به‌ستی دورخستنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له‌سوریا خستویه‌تیه‌ڕو، ده‌بێت چه‌كه كیمیاوییه‌كانی سوریا بخرێنه ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه. له به‌یاننامه‌یه‌کدا عه‌لی موسه‌وی رایگه‌یاند، هه‌ندێك ناوه‌ندی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن رژێمی سوریا هه‌ستاوه به گواستنه‌وه‌ی به‌شێك له جبه‌خانه كیمیاوییه‌كه‌ی بۆ عێراق، ئێمه ئه‌و هه‌واڵه به ته‌واوه‌تی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی بێ به‌ها ته‌ماشای ده‌كه‌ین، داوا له‌و لایه‌نانه ده‌كه‌ین له‌بری ئه‌وه‌ی ببنه زوڕنا به‌ده‌ستی وڵاتانی تر كه ئامانجیان لێدانی عێراقه، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سوریا‌و گه‌لی سوریادا كاربكه‌ن، راوێژكاره‌که‌ی راگه‌یاندنی نوری مالیكی دووۆاتیتکرده‌وه که عێراق دژی ئه‌و چه‌كه‌و هه‌ر چه‌كێكی كۆكوژی تره له هه‌ر شوێنێكی جیهاندا بێت و له‌ژێر هه‌ر ناوێك‌دا بێت. شایه‌نی باسه ئه‌م لێدوانی عکوومه‌تی عێراقه دوای لێدوانه‌که‌ی سه‌لیم ئیدریس سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سه‌ربازی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دێت ، که دوێنێ شه‌ممه به رۆژنامه‌وانانی رایگه‌یاند: سوپای ئازاد زانیاری ده‌ستكه‌وتووه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که هێزه‌كانی سه‌رب رژێمێ ئه‌سه‌د له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌ستاون به گواستنه‌وه‌ی چه‌كه كیمیاوییه‌كان بۆ عیراق‌و لوبنان