هەفتانە نزیکەی 50هەزار پەنابەری عێراقی دیپۆرت دەکرێنەوە
ئامانج عەبدولا بەرپرسی فدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق لە ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند: \"رێکەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و وڵاتان ئەوروپا تاوەکو ئێستا بەردەوامە سەبارەت بە زۆر ناردنەوەی پەنابەرانی عێراق و لە ئێستادا بەسەدان ھەزار پەنابەری عێراقی لە ژێر ھەرەشەی بەزۆر ناردنەوەدان\"" .
گوتیشی: ئێمە چەند خۆپیشاندان وگردبوونەوەیهکمان لە ئەوروپا سازرکردوە وسکاڵامان تۆمارکردوە، بەڵام بەداخەوە تاوەکو ئێستا ئەو پرۆسەیە بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوانەی دیپۆرتدەکرێنەوە ژمارەیەکی زۆریان کوردن وتەنھا لە ئێستادا زیاتر لە50ھەزار کورد لەژێر ھەرەشەی بەزۆر ناردنەوەدان ،سەرەڕای بەسەدان ھهزار ھاوڵاتی عێراقی وھەفتانەش نزیکی 50ھەزار ھاوڵاتی دیپۆرتدەکرێنەوە."
