دوو تەقینەوە 12 کەسی کرد بە قوربانی
سەرچاوەکە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئەلغەد پرێس گوتی: \" سەرلەبەیانی ئەمرۆ بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو کە لە ناوچەی وەزیریە دانرابوو دوو کەس کوژران و شەش کەسی دیکە برینداربوون\"".
گوتیشی: دەست بەجێ هێزێکی ئەمنی شوێنی رووداوەکەی گەمارۆ داوە و کوژراو وبریندارەکانی گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانە.
هاوکات هەر ئەمرۆ کەسێک کوژرا و3 کەسی دیکە برینداربوون لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو کە لەسەر رێگایەکی ناوچەی ئەبو غرێبی بەغدا دانرابوو.
لە مانگی نیسانی رابردووەوە و تائێستا زۆربەی شارەکانی عێراق بە بارودۆخێکی ئەمنی ئاڵۆزدا تێپەڕدەبن کە رۆژانە دەیان هاوڵاتی عێراق دەکاتە قوربانی و حکومەتی عێراق تا ئێستا نەیتوانیوە کێشەی ئەمنی ئەم وڵاتە چارەسەر بکات."
