ھەفتانە نزیکەی 50ھەزاری ئاوارەی عێراقی دیپۆرت دەکرێنەوە

ھەفتانە نزیکەی 50ھەزاری ئاوارەی عێراقی دیپۆرت دەکرێنەوە
14ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- بەرپرسی فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق لە ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد،پرۆسەی بەزۆرناردنەوەی پەنابەرانی عێراقی لە وڵاتانی ئەوروپا بەرەوامە،بەجۆرێک ھەفتانە نزیکی 50ھەزار پەنابەردیپۆرت دەکرێنەوە.

ئامانج عەبدولا بەرپرسی فدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق لە ھەرێمی کوردستان بەKDP.INFOی راگەیاند: رێکەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و وڵاتان ئەوروپا تاوەکو ئێستا بەردەوامە سەبارەت بە زۆر ناردنەوەی پەنابەرانی عێراق و لە ئێستادا بەسەدان ھەزار پەنابەری عێراقی لە ژێر ھەرەشەی بەزۆر ناردنەوەدان .

ئامانج عەبدوڵا گوتیشی: ئێمە چەند خۆپیشاندان وگردبوونەوەیه‌کمان لە ئەوروپا سازرکردوە وسکاڵامان تۆمارکردوە، بەڵام بەداخەوە تاوەکو ئێستا ئەو پرۆسەیە بەردەوامە.

عەبدوڵا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوانەی دیپۆرتدەکرێنەوە ژمارەیەکی زۆریان کوردن وتەنھا لە ئێستادا زیاتر لە50ھەزار کورد لەژێر ھەرەشەی بەزۆر ناردنەوەدان ،سەرەڕای بەسەدان ھه‌زار ھاوڵاتی عێراقی وھەفتانەش نزیکی 50ھەزار ھاوڵاتی دیپۆرتدەکرێنەوە.
Top