لە ئایندەیەکی نزیکدا مورسی دادگایی دەکرێت

لە ئایندەیەکی نزیکدا مورسی دادگایی دەکرێت
بڕیارە بەم زووانە محەمەد مورسی سەرۆکی پێشووی میسر دادگایی بکرێت وئێستا تەواوی دۆسیەی مورسی رەوانەی دادگای تاوانەکان کراوە، کە لە خۆی لە چەند تۆمەتێک دەبینێتەوە، لەوانەش هاندانی لایەنگرانی ئیخوان موسلیمین لە کوشتن و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی لایەنگرانی ئۆپۆزسیۆنی سەردەمی مورسی.

کەناڵی نیلی ئاسمانی میسر لە سەرچاوەیەکی دادوەری دادگای میسری گواستەوە، بەم زووانە دادگای تاوانەکانی میسر لە لێکۆڵینەوەی دۆسیەی مورسی تەواو دەبێت و پاشان مورسی هەر لەو دادگایە دادگایی دەکرێت.


لای خۆیەوە ماری هارف یاریدەدەری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: واشنتۆن داوای لە حکوومەتی میسر کردووە کە حاڵەتی نائاسایی لەو وڵاتە هەڵبگرێت کە پێشتر لە چواردەی مانگی ئابی رابردووە بە هۆی گرژی و ئالۆزییەکانی ناوخۆی وڵاتەکەیەوە رایگەیاندبوو.


هارف گوتی: راگەیاندنی حاڵەتی نائاسایی لە میسر کە بۆ ماوەی دوو مانگە بەردەوامە جێگای نیگەرانی ئەمەریکایەوە و بۆیە ناوبراو ئاماژەی بەوەدا، کە ئەمەریکا داوای لە حکوومەتی میسر کردووە بە زووترین کات ئەو حاڵەتە هەڵبگرێت.
Top