وەزیری دەرەوەی ئێران: هاوکاری بکەین شەڕ دژی سوریا روونەدات

وەزیری دەرەوەی ئێران: هاوکاری بکەین شەڕ دژی سوریا روونەدات
محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدا وچاوی بە وەزیری دەرەوەی عێراق هۆشیار زیباری كەوت باس لە بارودۆخی ئەمنی وسیاسی عێراق كرا.


وەزیری دەرەوەی عێراق، هۆشیار زیباری، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لیژنەی گفتوگۆی سیاسی و لیژنەی وەزارەی لەنێوان هەردوو لا كرا بۆ ئەوەی كاروباری عێراق وئێران بەرەوە پێش بڕوات و پەێوەندیكان بەهێز بکرێن.


هۆشیار زیبار باسی لە بارودۆخی ئەمنی سووریا كرد وهەروەها ئاماژەی بەوە كرد كە حكومەتی عێراق دژی هەر كەسیكە كە چەكی كیمیاوی لە سووریا دژ بە هاووڵاتیان بەكار بهینێت.


وەزیری دەرەوەی ئێران محەممەد جەواد زەریف، لەكۆنگرەكەدا، ڕایگەیاند: عێراق وئێران پەیوەندیكی تۆكمە لەنێوانیندا هەیە ودەبێت بۆ پتەو كردنی پەیوەندیكان كار بكرێت وهاوكاری یەكتر بكرێت بۆ ئەوەی شەڕ دژ بە وڵاتی سووریا ئەنجام نەدرێت، چونكە زەرەریكی زۆر بە وڵاتەكانی دەوربەری دەگەیەنێت وپێویستە بەشێوی گفتوگۆ ودیالۆك كێشەی سووریا چارەسەر بكرێت.


وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژە بەوە كرد كە لیدانی سووریا كاردانەوەیەكی گەورەی لە سەر كاروباری ئەمریكا دەبێت.
Top