كۆمپانیا نەوتەكانی عێراق لەحاڵەتی لێدانی سوریا لە ئامادەباشیدان
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی حوڕیەتی توركیا، لەماوەی مانگی رابردوودا رەوشی عێراق بەرەو خراپی رۆیشتووەتەوە، بەڵام هێشتا ئەو هێرشە تیرۆرستیانە كاریگەریان لەسەر كاری كۆمپانیا زەبەلەحەكانی بواری نەوت لەو وڵاتە وەكو كۆمپانیاكانی ئیكسۆن مۆبیلی ئەمریكی و بی پی بەریتانی، ئینی رووسی و شێڵی هۆڵەندی نەبووە.
بەڵام لەگەڵ نزیكبوونەوەی ئەگەری هێرشی سەربازی ئەمریكا بۆ سوریا، حكومەتی عێراق كۆمپانیا بیانییەكانی ئاگاداركردووەتەوە رێوشوێنی توندتر بگرنە بەر.
سەرچاوەیەك لە یەكێك لەو كۆمپانیا بیانیانە، لەمبارەیەوە بەو رۆژنامەیەی راگەیاندووە : \"لەدوای ئەگەری لێدانی سوریا، ئێمە ئاگاداركراوینەتەوە كە زیاتر ئاگاداری خۆمان بین\"".
"
