فراکسیۆنی هاوڵاتی داوا دەکات هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە لیستی کراوە بێت
فراکسیۆنی هاوڵاتی سەر بە ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا داوایان لە حکومەت وسەرۆکایەتی پەرلمانی عێراقیان کرد کە بەزوترین کات دەنگ لەسەر پرۆژە یاسایی هەڵبژاردن ئەنجومەنی نوێنەران بدرێت چونکە ماوەیەکی کەم ماوە وپێویستە لەکاتی خۆیدا ئەو هەڵبژاردنە ئەنجام بدرێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆنگرە رۆژنامەوانێکەیاندا داوایان کرد هەڵبژاردن بە لیستی کراوە بێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بزانن دەنگ بە چ کاندیدیک دەدەن ،و هەڵبژاردن بە لیستی کراوەیان بە مافێکی دەستووری وەسف کرد.
لای خۆیەوە حەسەن جیهاد پەرلەمانتاری فیراکسیۆنی هاوپەیمانی کوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد کە هەڵبژاردنی پەرلمانی عێراق بە نێوە کراوە دەبێت ودەنگ دان بەو پرۆژە یاساییە سوودیکی زۆری بۆ کورد هەیە چونکە رێژەی کورسی لەپەرلماندا بۆ کورد زیاتر دەبێت وگوتی \"ئێمە چاوەڕوانین کە دەنگ لەسەر پرۆژەکە بدرێت وئێستا لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە گفتووگۆی لەسەر دەکرێت بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت چونکە وادەی هەڵبژاردن نزیک بۆتەوە\"".
بڕیارە لە مانگی ئاداری ساڵی 2014 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرێوە بچێت، و لە ئێستادا عێراق بە قەیرانێکی ئەمنی ئاڵۆزدا تێپەڕدەبێت کە تا ئێستا قەوارە سیاسیەکان ئەم وڵاتە نەیانتوانیوە بگەنە چارەسەرێکی بۆ کێشەکانیان."
