پێشنیار دەکرێت پشوو فەرمانبەرانی عێراق بکرێت بە یەک مانگ
عەبدوالخزر تاهیر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیژنەی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی بۆ ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری روونیکردەوە \"گفتوگۆیەکی زۆر کرا لەسەر پرۆژە یاسایی بۆنەکان وپشووی فەرمی لەکۆبونەوەکاندا بەڵام بەهۆی بوونی چەند کێشەیەک ئەم پرۆژە یاساییە دواخراوە وبەپێی ئەم پرۆژە یاسایە دەبێت فەرمانبەر تەنها یەک مانگ پشووی هەبێت لە ساڵیکدا چونکە ئێستا لە عێراقدا لەماوەی ساڵیکدا 150 پشوو هەیە ئەویش بەهۆی بوونی جەژن وبۆنەی ئاینی زۆر لەعێراق\"".
تاهیر داوایشی کرد بە زوترین کات دەنگی لەسەر ئەو پرۆژە یاسایە بدرێت چونکە کێشەی فەرمانگە حکومیەکان چارەسەر دەکات وهاوڵاتیانیش دەتوانن کارەکانی خۆیان بە رێکوپیکی بەبێ هیچ کێشەیەک لەفەرمانگە حکومیەکان ئەنجام بدەن
گوتیشی \""فەرمانبەران دەتوانن ئەو مانگە بەپێی کارەکانی خۆیان لەسەر ساڵەکە دابەش بکەن\""
ئەو پەرلەمانتارەی عێراق جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە وبەزوترین کات لەگەڵ لیژنەی ئەوقاف وکاروباری ئاینی ولیژنەی رۆشنبیری وڕاگەیاندن ویاسایی لەپەرلمان کۆبونەوەیەک ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی دەنگ لەسەر ئەو پرۆژە یاسایە بدرێت وبۆ ساڵی 2014 جێبەجێ بکرێت.
جێگەی ئاماژە پێکردنە بە بەراورد لەگەڵ وڵاتە عەرەبیەکان لە رووی ژمارەی پشووەوە عێراق بە پلەی یەکەم دێت کە لەماوەی ساڵیکدا 150 رۆژ پشووی تێدایە وبەپێی راپۆرتیکی ئابوری لەماوەی 7 رۆژی پشووی فەرمی عێراق بڕی 30 ملیۆن دۆلار زەرەر دەکات."
