ھاتوچۆی بەغدا پلانێکی نوێ بۆ کەم کردنەوەی قەرەباڵغی دادەنێت
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی بەغدا عەمید \"عەمار وەلید\"" رایگەیاند: لە ئەمڕۆوە پلانێکی نوێ ھەیە بۆ کەم کردنەوەی قەرباڵغی لە بەغدا و ھەروەھا بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی بارودۆخی ئەمنیی بەغدا بکرێت، ئەویش بەڕێ کردنی ئۆتۆمبێل بە تاک و جووت کە سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان دەگرێتەوە وەکو ئۆتۆمبێلی مەنەفێست و ئۆتۆمبێلی ژماره تایبەت.
عەمار وەلید گوتی: ئەم بڕیارە ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر و تەکسی و ژمارەی حکومی ناگرێتەوە تەنھا بۆ ئۆتۆمبێلی مەنەفێست و تایبەته.
بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی بەغدا لە ٦ی حوزەیرانی ئەمساڵە بڕیارێکی سەبارەت بە کەمکردنەوەی قەرباڵغی دەرکرد ئەویش بەڕێ کردنی جووت و تاک بۆ ئۆتۆمبێلی ژمارەی مەنەفیست ژمارە کاتی بوو کە له رۆژانی تاک(یەکشەممه، سێشەممه و پێنجشەممه) ئۆتۆمبێلی ژماره تاک مافی هاتوچۆی دەبێت و له رۆژانی جووتیش(شەممه، دووشەممه و سێشەممه) ئۆتۆمبێلی ژماره جووت هاتوچۆ دەکات و رۆژانی هەینیش هاتوچۆ بۆ هەموان دەبێت."
