سوات نان خواردن لەبەندینخانەی ئەبو غریب قەدەغە دەکات
ئیمان موسوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیژنەی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند\"دوای ئەوەی بەندکراوەکانی بەندینخانەی ئەبو غریب هەڵهاتن هێزە ئەمنیەکانی عێراق بەشێویەکی نایاسایی لەگەڵ بەندکراوەکان وهاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە مەمامەڵە دەکەن وبەپێ سەرچاوەیەکی باوەڕ پێ کراو هێزەکانی سوات لەرۆژی هەینیەوە وتا ئێستا نان خواردن لەبەندکراوەکانیان قەدەغە کردووە وبەشێویەکی نا مرۆڤانە لەبەندکراوەکان دەدەن\"".
موسەوی گوتیشی \""چەندین سکاڵامان پێی گەیشتووە لەرێگای مۆبایلەوە لەلایەن بەندکراوەکان وداوا لەحکومەتی عێراق دەکەین کە هێزی سوات لەبەندینخانەکە دەربکات چونکە ناوچەی ئەبو غریب بەپێی نەخشەی سەربازی سەر بە هێزەکانی سوپایە ونابێت بەهیچ شێویەک پۆلیس یاخود پۆلیسی ئیتحادی یاخود سوات بینە ئەو ناوچەیە وبەشێویەکی نا مرۆڤانە مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتیانی ناوچەی ئەبو غریب وبەندکراوەکان بکرێت وپێویستە لەسەر هێزە ئەمنیەکان کار بکەن بۆ دەستگیر کردنی هەڵهاتووەکان نەوەکو نان خواردن
لەبەندکراوەکانی قەدەغە بکەن چونکە بەهیچ شێویەک ئەوە دەستووری نیە وپێویستە هێزەکانی سوات لە رووی یاساییەوە سزا بدرێن\"".
لە کۆتایی مانگی تەموزی رابردوو هەردوو بەندینخانەی ئەبو غرێب و تاجی رووبەرووی هێرشێکی چەکداری بوونەوە و لە ئەنجامدا زیاتر لە هەزار زیندانی هەڵاتن کە بە پێی سەرچاوە ئەمنیەکان زۆربەی هەڵاتووان سەر بە قاعیدەو گروپە چەکدارەکانی تر بوون."
