بەغدا: بۆ کەمکردنەوەی کرداری تیرۆریستی پلانێکی نوێ ئەمنی دادەندرێت

بەغدا: بۆ کەمکردنەوەی کرداری تیرۆریستی پلانێکی نوێ ئەمنی دادەندرێت
7ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- بۆ ئارامی شارەكە پلانێكی هاتوچۆی داندراوە و بەپێی پلانەكەش تابلۆی رەنگ سپی لەسەر شەقامەكان كەم دەکرێتەوە. بەپێی بڕیارێكی فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغدا كە لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی بەغدای پایتەختەوە جێبەجێ دەكرێت، سیستەمی ژمارەی تاك ‌و جووت لە سەر ئۆتۆمبیلەكانی ئەو شارە پەیڕەو دەكرێت. بڕیارەكەش لەسبەینێوە دەچێتە بواری جێبەجێ كردنەوە. بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی بەغدا بە سۆمەرییە نیوزی راگەیاندووە : بەپێی ئەو بڕیارە ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر، كرێ، حكوومی واتە (تابلۆ شین)، بەدەرن لەبڕیارەكە و هەرجۆرە تابلۆیەكی تر بێت بڕیارەكە دەیانگرێتەوە و بەجێبەجێ كردنی سیستەمی ژمارەی تاك ‌و جووت بۆ ئەو ئۆتۆمبیلانە جێبەجێ دەكرێت.

لەساڵی 2011 سیستەمی هاتوچۆكردنی تاك ‌و جووت لەبەغدا بۆ ماوەی چەند مانگێك جێبەجێكرا، بەڵام سیستەمەكە شكستی هێنا، كردەوە تیرۆریستییەكان زیاتربوون ‌ و بەهەزاران قوربانی لێكەوتەوە. ئەم پلانەش 63 هەمین پلانی ئەمنییە جێبەجێدەكرێت، بەڵام نەیتوانیوە كاریگەری لەسەر باری ئەمنی بەغداد هەبێت.
Top