5ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- نوری مالیكی ههڵوێستی حکوومهتهکهی لهبارهی سوریاوه ئاشکرا دهکات ئهویش بریتییه لهوه که نایهوێت ھیچ ھێرشێکی سەربازیی بۆ سەر سوریا بکرێت و داواشی کرد وڵاتانی عەرەب رێگه نەدەن خاکەکانیان بۆ ھێرشکردنە سەر سوریا بەکاربھێنرێن، لە گوتارێکی ههفتانهیدا کە تەلەڤزیۆنی نیمچه فهرمی عێراقییه پەخشیکرد، سەرۆک وەزیرانی عێراق نوری مالیکی داوای لەسەرۆکی وڵاتە عەرەبییەکان كرد رێگهنەدەن خاکی وڵاتەکانیان بەکاربھێنرێ بۆ ھێرشکردنە سەر سوریاو و رایگهیاند: پێویستە وڵاتە عەرەبییەکان پەیمانی ئەوە بدەن نەبنە پاڵپشت بۆ ھێرشکردنە سەر سوریا. ئێمه وهک عێراق ھیچ ھێرشێکی سەربازیی پەسەند ناکەین چونکە نامانەوێ سوریایش ببێتە مەیدانی ململانێی جەنگ. نوری مالیکی بۆ دەرچوون لەقەیرانی سوریا پێشنیاریکرد لەو وڵاتەدا ھەڵبژاردن ئەنجام بدرێ و ھەموو لایەک بەئەنجامەکەی رازیبن.