لە دوو تەقینەوەی جیادا لە بەغدا و موسڵ 10 كەس كوژران و 20ی دیكە بریندار بوون

لە دوو تەقینەوەی جیادا لە بەغدا و موسڵ 10 كەس كوژران و 20ی دیكە بریندار بوون
4ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێ بۆمبی چێنراو لە باكووری شاری بەغدا تەقییەوە بەهۆیەوە دوازدە كەس بوونە قوربانی . سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند كە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێ بۆمبی چێنراو لەناوچەی تارمییە بە كاروانێكی سوپای عێراقیدا تەقییەوە لە ئاكامدا پێنج سەرباز كوژران و حەوتی دیكە بریندار بوون . لەلایەكی دیكەوە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە ئاكامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو كە لەلایەن كەسێكی خۆكوژەوە بارەگایەكی پۆلیسی ئیتیحادی لە ناوچەی بازاری مەعاش لە رۆژئاوای شاری موسڵ كردە ئامانج و تەقێنرایەوە لە ئاكامدا پێنج كەس كوژران و سێزدەی دیكە بریندار بوون كە هەموویان كارمەندی پۆلیس بوون .
Top